
به‌پێی ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردویانه زیاتر له 77 ملیۆن منداڵ له جیهاندا بێبه‌شن له خوێندن‌و ناچنه قوتابخانه‌كان. بۆیه هه‌ردوو ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مناڵان (یونیسێف)و ڕیكخراوی په‌روه‌رده‌و زانست‌و ڕۆشنبیری (یۆنسكۆ) ڕایانگه‌یاند كه ئه‌م ڕێژه‌یه له پێنج ساڵی ڕابردوودا (21) ملیۆن مناڵ بووه، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و پێویستی به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و چاره‌سه‌ر هه‌یه وه‌كو ڕۆژنامه‌ی (الموندو ـ اسبانیه) باسی ده‌كات.به پێی ئاماره‌كان ئه‌م منداڵانه ده‌كه‌ونه وڵاته‌كانی باشووری ئاسیا‌و ئه‌فریقا، له‌گه‌ڵ وڵاتی هیندستان، كه دووهه‌مین وڵاتی گه‌وره‌ی جیهان ده‌ژمێردرێت.(كیو تشروا ماتسورا) ده‌ڵێت: ئه‌و وڵاته‌ی كه زۆرینه‌ی ڕاده‌ی نه‌خوێنه‌واری تێدایه (ئه‌مریكای لاتینی‌و كاریبی)ن كه به‌ڕێژه‌ی (60%و 35%) ئاسیایه، هه‌روه‌ها جیهانی عه‌ره‌بیش به‌ڕێژه‌ی (16%) ئه‌فریقای باشووریش (21%). هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێكخراوه ده‌ڵێت: هه‌ژاری‌و بارودۆخی خراپی ئابووری به هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خوێنده‌واری مناڵان داده‌نرێت، كه له ئێستادا 218 ملیۆن مناڵ به هۆی كاركردنه‌وه له خوێندن دابڕاون.